كامێرای چاودێریی و ده‌رخستنی عه‌یب و عار
بیروڕا 03:49 PM - 2026-09-10
له شارباژێڕ كامێرای چاودێری به دره‌خته‌كانه‌وه جێگیر ده‌كرێت
ئه‌مه ئه‌و ناونیشانهبوو كه له به‌شێكی زۆری سۆشیاڵمیدیاكاندا
بینیم، هه‌رچه‌نده كاره‌كه بۆ پارێزگاری كردنه له ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان، به‌ڵام
پێده‌چێت عه‌یب و عاری دیکەش ده‌ربخات،
چونكه خۆتان ده‌زانن كه به‌هار دێت خه‌ڵكی خۆمان شه‌یدای سروشتی جوان و گیایی به‌هاریی
ده‌بن، به‌ڵام خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر ویستت ژوانێك یان ده‌ستێك به‌ئاو بگه‌یه‌نیت،
لات ئاسایی بێت ئه‌گه‌ر له‌پشت شاشه‌كانه‌وه 20 كه‌س سه‌یرت بكات، چونكه ئیتر
وایه ته‌كنه‌لۆژیا دوو سه‌ره‌یه لایه‌نی باش و خراپیشی هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕاستی
ناشرینه كاتێك ده‌بینیت دارێك كامێرای چاودێری گرتبێت و نه‌وێریت له‌ژێریدا
پشوویه‌ك بده‌یت.
بیخه‌ره پێش چاوی خۆت، وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی شێرەکەی بازیان و پڵنگەکەى
قه‌ره‌داغ و بزنه كێوییه‌كانی بارزان، له كامێرای چاودێرییه‌وه كاتی ژیانی
تایبه‌تی خۆت له سۆشیاڵمیدا بڵاوببێته‌وه و په‌یجی بێ دایك و باوكیش له‌پێناو
لایك و ئه‌كتیڤی خۆی نه‌یكاته نامه‌ردی و 1000 دۆلار
سپۆنسه‌ری ڤیدیۆكهت بكات، كاتێك ده‌زانیت له‌ناكاو به‌ناوبانگ بوویت و به‌هه‌زاران
كه‌س ئیتر تۆ ده‌ناسێت، هه‌روه‌ها ده‌بیته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌ر زاری بێ ئیشه‌كان،
له‌هه‌ر كوڵانێكهوه ده‌ركه‌ویت ده‌یان منداڵ پێش گه‌وره‌كان ده‌تناسنه‌وه به كابرای
(هینهكه) بانگت ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌كرێت خێرخوازێك به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی
قه‌زای ماوه‌ت ئاگادار بكاته‌وه و پێیان بڵێت كاكه پێویسته كامێراكانی چاودێریی
شوێنی جیگیر و ئاگاداركردنه‌وه‌یان هه‌بێت، چونكه ئامانجیان پاراستنی ئاژه‌ڵ و
سروشتی كوردستانه نه‌ك ده‌ركه‌وتنی عه‌یب و عاری خه‌ڵك، خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر ئه‌م
ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی پۆلیسی دارستانی قه‌زای ماوه‌ت ببێته نه‌ریت بۆ شوێنه‌كانی دیکەش،
ئه‌وسا له‌قته بهلهقته ده‌ڵێ بڕۆ به‌ولاوه و میدیای كوردی هه‌نگاوێكی دیكه‌ی
كرده‌یی ده‌نێت، به‌ئاڕاسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای دیموكراسی ژیانی تاك و له‌قاڵبدانی
ئازادییه‌كان له سروشتدا.
سروشی كوردستان یه‌كێكه له سروشته جوانه‌كانی جیهان، چونكه هه‌ر
چوار وه‌رزه‌كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، هه‌رچه‌نده به ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و
پاراستنی ئاژهڵهكێوییهكانیش سروشته‌كه جوانتر ده‌بێت، به‌ڵام پاراستنی مافی
تاكیش گرنگه و ده‌كرێت دانانی كامێرای چاودێری له‌شوێنی دیار و به‌دانانی ستوونی
ئاسنی تایبه‌ته‌وه بێت، نه‌ك له‌ناو دار و دره‌خت و به‌نهێنی بێت، بۆیه ده‌بێت
هه‌تا زووه فریای شارباژێڕ بكه‌وین و ئه‌و كاره راگرین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08




دابەزێنە

