تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21
ئاژانسەکان
عەفرین
تورکیا هێزەکانی لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری عەفرین دەکشێنێتەوە و داوا لە دانیشتووە کوردەکان دەکات بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و موڵکەکانیان.
ئیبراهیم شێخۆ چالاکوانی مافی مرۆڤ، رایگەیاند: سوپای تورکیا خۆی بۆ کشانەوەیەکی تەواو لە بنکە سەربازییەکەی لە ناوچەی راجو ئامادە دەکات و دانیشتووانی گوندەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
بەپێی سەرچاوەکان لە گوندی جەبل لە قەزای راجو لە ناوچەی گوندنشینیی عەفرین، سوپای تورکیا دەستی بە هەنگاوە سەرەتاییەکان کردووە بۆ کشانەوەی تەواو و چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکەی لە گوندەکەدا.
هەمان سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد، کە بە گوندنشینان وتراوە هەر کە پاشەکشەکە تەواو بوو دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و موڵکەکانیان، ئەمەش هەنگاوێکە کە دوای چەندین ساڵ داگیرکاری و قەدەغەکردنی چوونە ناو گوندەکە بۆ دانیشتووان دێت، هاوکات دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ کۆتاییهێنان بە ئامادەیی سەربازی لە گوندەکەدا.
سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە بە دانیشتووان وتراوە: دەتوانن لە ئەمڕۆوە، سێشەممە، ٢١ی تەممووز، دەست بە گەڕانەوە بکەن بۆ ماڵەکانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە کەمپێکی پەنابەرانی ئەمریکای باشوور نزیکەی 50 کەس کوژران
11:40 AM - 2026-08-25 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یادی لەدایکبونی فەخری کائینات، هاندەرو هەوێنی پێكەوەژیان بێت
10:22 AM - 2026-08-25 -
لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا چەندین چالاکی ئایینی بەڕێوەدەچێت
09:19 AM - 2026-08-25 -
لە چین خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت
10:43 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:48 AM - 2026-08-25 قوباد تاڵەبانی: یادی مەولود ببێتە بەهێزترکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان
سەرۆک بافڵ پەیامێک ئاڕاستەى موسڵمانان دەکات
09:31 AM - 2026-08-25
ئەمریکا سوریای لە لیستی تیرۆر دەرهێنا
10:52 PM - 2026-08-24
پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
09:15 PM - 2026-08-24
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24




.png)


دابەزێنە

