لوتكەی قاهیرە: ڕێبوار تەها باشترین پارێزگاری عيراقە
کوردستان 04:29 PM - 2026-06-21
پەیجی رێبوار تەها
ڕێبوار تەها
ئەمیندارێتی گشتیی لووتکەی قاهیرە بۆ داهێنان و کاریگەری، هەڵبژاردنی ڕێبوار
تەهای وەک باشترین پارێزگار لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی 2025 ڕاگەیاند، ئەمەش وەک
ڕێزگرتنێک بۆ هەوڵە سەرکەوتووەکانی لە بەڕێوەبردنی پارێزگای کەرکوک.
لە ڕاگەیەندراوی لووتکەکەدا هاتووە: هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها دوای
هەڵسەنگاندنێکی پیشەیی ورد هاتووە کە تێیدا دەرکەوتووە ناوبراو مۆدێلێکی ئیداریی
بێوێنەی لەسەر بنەمای میانڕەوی و هاوسەنگی پێشکەش کردووەو توانیویەتی بە حیکمەتەوە
ئیدارەی کەرکوک بدات کە پێکهاتە جیاوازەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و مەسیحی
تێدایەو دوور لە لایەنگیری سیاسی و نەتەوەیی، کار بۆ بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی
و سەقامگیری بکات.
لیژنەی ڕێکخەری لووتکەکە بە پشت بەستن بە پێنج پێوەری سەرەکی ئەم
نازناوەی بە رێبوار تەها بەخشیوە لەوانە: پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان هەموو
پێکهاتەکاندا و چەسپاندنی بنەمای "ئیدارە
بۆ خزمەتی هەمووان" دوور
لە ململانێ سیاسییەکان و گێڕانی ڕۆڵی کاریگەر لە هێورکردنەوەی دۆخی گشتی و
پشتگیریکردنی سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بەهێزکردنی
متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکان، ناساندنی کەرکوک وەک نموونەیەکی جوانی
پێکەوەژیان.
لووتکەی قاهیرە ، سەکۆیەکی عەرەبی پێشەنگە بۆ خەڵاتکردنی
داهێنەران لە بوارەکانی کارگێڕی و گەشەپێدان، و لە خولی ئەمساڵیدا کە لە مانگی
تەموز بەڕێوەدەچێت، کەسایەتی و دامەزراوەی جیاواز لە عیراق و وڵاتانی سعودیە،
ئیمارات، میسر، بەحرەین، تونس و عومان تیایدا بەشدار دەبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە چین خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت
10:43 PM - 2026-08-24 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بژاردەی گفتوگۆ بنەمای سەقامگیرییە
08:17 PM - 2026-08-24 -
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە
07:50 PM - 2026-08-24 -
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
04:48 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
09:15 PM - 2026-08-24
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
04:51 PM - 2026-08-24
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
01:06 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24







دابەزێنە

