عیراق و ئەمریکا جەخت لە چەکدانانی گروپەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
عیراق 09:55 AM - 2026-06-16
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی و تۆم باراک
ئەمڕۆ
16ی6ی2026، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، پێشوازی کرد لە تۆم باراک نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، لە
دیدارێکیشدا جەختیان لە کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت کردەوە و باسیشیان لە پتەوکردنی
پەیوەندیی ئابوری نێوان هەردوو لا کرد و بە رەسمیش سەرۆکوەزیران بانگهێشتی ئەمریکا
کرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی
سەرۆکوەزیرانی عیراق، هەردوولا ستراتیژیەتی حکومەتی عیراقیان بۆ نەهێشتنی تێرۆر و
داماڵینی تەواوەتی چەک لە هێزە چەکدارەکان تاوتوێ کرد و جەختیان کردەوە، کە
پێویستە سەرجەم ئەو گروپانە هەڵبوەشێنەوە
کە لە دەرەوەی دەوڵەت چەکیان هەڵگرتوە، ئەمە جگە لەوەی دووپاتیان کردەوە، کە نابێت
خاکی عیراق لەلایەن هیچ گروپێکەوە بۆ هەڕەشەکردن بەکار بهێنرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندیی
بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و ئابوری تاوتوێ کرا، کە بەپێی راگەیەندراوەکەی
نوسینگەی سەرۆکوەزیران: عیراق
مۆڵەتی کارکردنی بە کۆمپانیای (Starlink) دەدات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری
ئینتەرنێتی جیهانی و خێرا بۆ هاووڵاتیانی عیراق، ئەمە جگە لەوەی
گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمپانیای (Chevron) دەستپێدەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای قورنە
و ناسریە، هەروەها گەرەنتی ئەمنی بۆ کۆمپانیا
ئەمریکییەکانی وەک (HKN, Western Zagros, Hunt) دەکرێت بۆ ئەوەی دەست بەکارەکانیان بکەنەوە .
هەر لە بارەی پەرەپێدانی وزەوە، هەردوو لا
رێککەوتن کە کار لەسەر یاداشتێک بکرێت لەگەڵ کۆمپانیای (TI Capital) بۆ
نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی کەرکوک-بانیاس.
هەر لەو دیدارەدا،
تۆم باراک بە رەسمی سەرۆکوەزیرانی عیراقی بۆ سەردانی ئەمریکا بانگهێشت کرد، بۆ
ئەوەی لە نیوەی مانگی تەموزی داهاتوودا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
کۆببێتەوە.
لە کۆتایشدا،هەردوولا جەختیان لە گرنگی
پاڵپشتیکردنی عیراقێکی فیدراڵ، دیموکرات، بەهێز و یەکگرتوو کردەوە کە خاوەن
سەروەری بێت و لەسەر بنەمای دامەزراوە دەستوورییەکان بەڕێوەببرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە چین خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت
10:43 PM - 2026-08-24 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بژاردەی گفتوگۆ بنەمای سەقامگیرییە
08:17 PM - 2026-08-24 -
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە
07:50 PM - 2026-08-24 -
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
04:48 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
09:15 PM - 2026-08-24
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
04:51 PM - 2026-08-24
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
01:06 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24







دابەزێنە

